ناوەندی هەواڵەکان
لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی تاران و تەلئەبیب، بە هەزاران پەنابەری ئەفغانستان لە ئێران دەستگیر کران و دیپۆرتکرانەوە، كە بەوتەی بەرپرسانی ئەفغانستان، “لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس دیپۆرتكراونەتەوە”.
ئەحمەدوڵا موتتەقی، سەرۆکی فەرهەنگ و ڕاگەیاندن لە ویلایەتی ھێراتی ئەفغانستان بە میدیاکانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، “لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس لە ئێرانەوە گەیشتوونەتە دەروازەی سنووریی ئیسلام قەلعە لە ھێرات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەینی ڕابردو نزیکەی ٣٨ هەزار کەس گەڕاونەتەوە ئەفغانستان، لەنێویاندا نزیکەی ٢٤ هەزار کەس لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە زۆرەملێ دیپۆرت کراونەتەوە.
لای خۆیەوە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR) نیگەرانی قوڵی دەربڕی سەبارەت بە کەمبوونەوەی ئەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدان بۆ هاوکاریکردنی ئەفغانییە گەڕاوەكان لە ئێران.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس گەڕاونەتەوە ئەفغانستان.
ب.گ
Comments are closed.