ناوەندی هەواڵەکان
داتاكانی كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشکرای کرد، تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ـدا، زیاتر له ١٢٣ ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاواره بوون به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێ و توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی داتاكانی كۆمیسیارانی په‌نابه‌ران، ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ به‌راورد به ساڵی ٢٠٢٣ حه‌وت ملیۆن ئاواره‌ی نوێ زیادی كردووه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی لە ٦٪، به‌پێی ئاماره‌كانی سی ئێن ئێنیش له هه‌ر ٦٧ كه‌سێكدا له جیهان، یه‌كێكیان ئاواره‌یه.
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ـدا، زیاتر له ١٢٣ ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاواره‌بوون به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێ و توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، ململانێ درێژخایه‌نه‌كانی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتیك بوه‌ته هۆی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌كانی ئاواره‌یی ناوخۆیی له جیهاندا، به‌ڵام زۆرترین چاوپۆشی لێكرا.
ئەوەشی ڕاگەیاند، شه‌ڕی سوودان نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئاواره‌بوون ده‌كات له جیهاندا، كۆی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوودان و ئاواره ناوخۆییه‌كان تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ گه‌یشته ١٤.٣ ملیۆن كه‌س، ئه‌م ژماره‌یه ٣.٥ ملیۆن زیاتره له ساڵی ٢٠٢٣ كه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت.
ب.گ
Comments are closed.