عومەر ئۆجالان: پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکلاکەرەوەیە

ناوەندی هەواڵەکان

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان لە کۆبوونەوەی گەل لە شاری بۆنی ئەڵمانیا ڕایگەیاند بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری پرسی کورد، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ یەکلاکەرەوەیە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بەشداری کۆبوونەوەی گەل بوو، تێیدا پێشهاتەکانی هەرێمەکە و تورکیا، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەلی کورد، ئەو پرۆسەیەی بە پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، تاوتوێ کران.

سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ناوەندەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و چەندین کوردستانی بەشداربوون.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. عومەر ئۆجالان لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” کرد.

عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر لێگەڕینی درێژخایەن بۆ چارەسەری کورد و هەڵوەستەی لەسەر پرۆسەی نوێ کرد، ڕایگەیاند لەپێشتردا بەرهەڵستییەکانی دەسەڵات دژی ئاشتی بووە مایەی ئەوەی پرۆسەکان بێ‌ئەنجام بن، گوتی: “بەڕێز ئۆجالان ئەم ئەزموونانە لەبەرچاو دەگرێت و ئەمڕۆ پارادایمێکی نوێ پێشنیار دەکات. ئەم پارادایمەی کە بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکاتە ئامانج، نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش سەرچاوەی هیوایە، دەبێت لەم پرۆسەیەدا هەموومان بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ. بنبەستی قووڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە پارادایمی بەڕێز ئۆجالان تێدەپەڕێنرێت”.

لە درێژەدا وتی: “کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە، بۆ دیموکراتیکبوونی پرسی کورد و ڕێخۆشکردن بۆ چارەسەری سیاسی، هەنگاوێکی مێژووییە. دەبێت بزانرێت ئەوانەی کە شەڕ دەکەن، دەتوانن ئاشتی بکەن. دەبێت متمانە بە ڕێبەری گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کورد بکەن. پرۆسەکە بە هەنگاوی تەندرووست و پێداگرانە بەڕێوەدەچێت. پرسی کورد تەنها لە تورکیادا سنووردار نابێت، ئێران و عێراق و سوریاش دەبێت بەرپرسیاربن”.

کۆبوونەوەکە بە سەرنجی بەشداربووان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.