شیعەکانی دەشتی نەینەوا یادی عاشوورایان بەرز ڕاگرت

ناوەندی هەواڵەکان

شیعەکانی دەشتی نەینەوا لە ناوەندی شنگال، بە مەڕاسیمێک یادی عاشوورایان بەرز ڕاگرت و ئیمامی حوسەین و ٧٢ هاوڕێکەی، کە لە کەربەلادا کوژران، بەبیرهێنرانەوە.

لەگەڵ هاتنی مانگی موحەڕڕەم، شیعەکانی دەشتی نەینەوا لە شنگال، هاوشانی شوێنەکانی دیکە، دەستیان بە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی عاشورا کرد و ماتەمینییان بۆ ئیمام حوسێن و ٧٢ هاوڕێی گێڕا.

مەڕاسیمە جەماوەرییەکە، لە ناوەندی شنگالەوە دەستی پێ کرد و بە ڕێپێوان بەرەو مەزارگەی ستیا زەینەب لەسەر گردی شارەکە، بە درووشم و چالاکی جیاوازەوە ڕۆشتن.

مەڕاسیمی عاشوورا ساڵانە لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە دەست پێ دەکات و تاوەکو ١٣ـی موحەڕەم بەردەوام دەبێت، تێیدا، گەورە و بچووک جلی ڕەش دەپۆشن و بە شێوازی جیاواز ماتەمینی بۆ ئیمام حوسێن دەگێڕن.

هەروەها یەکێک لە دیارترین دیمەنەکانی ئەم یادە، دانانی “مەوکبە”کانە، کە تێیدا خواردن و خواردنەوە بەبێ بەرامبەر پێشکەش بە بەشداربووان و ڕێبواران دەکرێت.

ب.گ

Comments are closed.