ئاژانسی ڕۆژنیوز
ئه‌وه ڕاستییه‌کى به‌رچاوه، که هه‌موو ڕۆژێک ئامێر و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن زیاتر ده‌بن و پێشده‌که‌ون، بێگومان ئه‌مانه لایه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنى هه‌یه، مرۆڤ وه‌ک دوێنێ، ئه‌مڕۆش پێویستى به ڕاگه‌یاندنى ڕاست و درووسته، مرۆڤ وه‌ک مافى سروشتى خۆى، خوازیاره له‌م جیهانه‌ى تێیدا ده‌ژى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه ڕووده‌دات وه‌ک خۆى چۆنه بیبیستێت و شرۆڤه‌ى بکات.
‘ڕۆژنیوز’، بۆ پێکهێنانى ئه‌و پێویستییه سهرهکییەى مرۆڤه‌کان به بێ جیاوازیی باوه‌ڕ، زمان، ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز کار دەکات، له‌سه‌ر هێڵ و بناغه‌ى ماف و ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان به شێوه‌یه‌کى یه‌کسان و دیموکرات خزمەتی وەرگرانی دەکات.
ئاژانسه‌که‌مان (ڕۆژنیوز) کە سەر بە ‘کۆمپانیای چەتر’ە به دروشمی “خستنه‌ڕووى ڕاستییه‌کان ئه‌رکى ئێمه‌یه”، لە ١-١٠-٢٠١٤وە دامەزراوە، وه‌ک ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى خۆى دژ به هه‌ر زانیارییه‌کى چه‌واشه و نادرووست و شێواندنى ڕاستییه‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه راستیی ڕووداوەکان بۆ ڕای گشتى ده‌خاته‌ڕوو.
ئاژانسی ڕۆژنیوز- سەربە ‘کۆمپانیای چەتر’-ە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، بابەتەکانی بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی بڵاودەکاتەوە.
خاوەنی کۆمپانیای چەتر – کەمال حەسەن حەمەڕەزا