Impressum

ئاژانسی ڕۆژنیوز

ئه‌وه‌ ڕاستییه‌کى به‌رچاوه‌، که‌ هه‌موو ڕۆژێک ئامێر و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن زیاتر ده‌بن و پێشده‌که‌ون، بێگومان ئه‌مانه‌ لایه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنى هه‌یه‌، مرۆڤ وه‌ک دوێنێ، ئه‌مڕۆش پێویستى به‌ ڕاگه‌یاندنى ڕاست و درووسته‌، مرۆڤ وه‌ک مافى سروشتى خۆى، خوازیاره‌ له‌م جیهانه‌ى تێیدا ده‌ژى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ ڕووده‌دات وه‌ک خۆى چۆنه‌ بیبیستێت و شرۆڤه‌ى بکات.

'ڕۆژنیوز'، بۆ پێکهێنانى ئه‌و پێویستییه‌ سه‌ره‌کییەى مرۆڤه‌کان به‌ بێ جیاوازیی باوه‌ڕ، زمان، ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز کار دەکات، له‌سه‌ر هێڵ و بناغه‌ى ماف و ئازادییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى یه‌کسان و دیموکرات خزمەتی وەرگرانی دەکات.

ئاژانسه‌که‌مان (ڕۆژنیوز) به‌ دروشمی "خستنه‌ڕووى ڕاستییه‌کان ئه‌رکى ئێمه‌یه‌"، لە ١-١٠-٢٠١٤وە دامەزراوە، وه‌ک ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى خۆى دژ به‌ هه‌ر زانیارییه‌کى چه‌واشه‌ و نادرووست و شێواندنى ڕاستییه‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ راستیی ڕووداوەکان بۆ ڕای گشتى ده‌خاته‌ڕوو.