جۆری گەڕان
ژینگه
لە دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ١٢٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان
لە سنوری شارۆچکەی قەرەداغ و شارەدێی سەنگاوی سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ١٢٠ دۆنم پوش و پاوان و ٢٠٠٠ داری سروشتی سووتان.
هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە ١٠ هەزار نەمام دەستیپێكرد
لە شاری كەركوك، هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە دە هەزار نەمام لە ٣٦ گەڕەك و شەش شارەدێی شارەكە دەستیپێکرد.
شاخی خۆشک لە نیوەڕۆوە دەسوتێت
بەهۆکارێکی نادیار، ئاگر لە شاخی خۆشک کەوتوەتەوە و نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و تا ئێستا بەردەوامە لەسووتان.
عەفرین، سوپای تورک ٣٠٠ دار زەیتوونی بڕییەوە
سوپای تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی لە گوندی بەراد-ی سەربە ناوچەی شێراوە زیاتر لە ٣٠٠ دار زەیتوونی بەمەبەستنی دروستکردنی بارەگای سەربازی لە شوێنەکە بڕییەوە.
٢٥ دۆنم پووش و پاوان سوتا
لەشارۆچکەی خانەقین بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە، ٢٥دۆنم زەوی پوش وپاوان و لەوەڕگا سووتا و دەیان دۆنمی دیکەش لە سووتان ڕزگارکرا.
تا ئێستا ئاگرەکەی گۆیژە کۆنترۆڵ نەکراوە
نزیکەی پێنج کاتژمێرە ئاگر لە چیای گۆیژە کەوتووەتەوە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە، کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربووە و ڕێژەیەکی زۆر پووش و پاوانیش سووتاوە.
ژنانی هەڵەبجە لەهەڵمەتێکدا هەزار تورەکەی خامیان دابەشکرد
بەشی ژینگەی ڕێكخراوی نوێی لەپارێزگای هەڵەبجە،لەژێر ناوی 'هەڵەبجە دۆستی ژینگەیە'هەڵسان بەدابەشكردن و دروستكردنی هەزار تورەكەی قوماش بەسەر هاوڵاتیانی شارەكەدا.
پێنجوێن، ئاگر لە ٤٠٠٠ دار بەردرا
لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن چوار هەزار دار بڕدران و ئاگریان تێبەردرا.
باران بارین زیان بەگەنمه شامی کەرکوک دەگەیەنێت
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک ڕایدەگەێنیت، باران بارینی زۆر زیانی زۆری بە جوتیارانی کەرکوک گەیاندووە.
هەڵـمەتێکی بەڕووچاندن لەهەولێر و سلێمانی دەستیپێکرد
وەزارتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەردوو پارێزگای هەولێرو سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی چیا، هەڵمەتێکی بەڕووچاندنی دەستپێکرد.