جۆری گەڕان
ژینگه
بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی دا
بوومەلەرزەیەک، بە پلەی ٤.٣ پلەی ڕێختەر لە کرماشان و قەسری شیرینی دا و لە باشوری کوردستانیش هەستی پێکرا.
بەفر بارینی تۆمارکراو لە ناوچە جیاجیاکان
بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بەفربارینی تۆمارکراوی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکی بڵاوکردەوە و زۆرترین ڕێژەش لە حاجی ئۆمەران بووە.
بەفر بناری قەندیلی سپی پۆش کردووە
بەهۆی بەفربارینەوە بناری قەندیل سپی پۆش بووە و دیمەنێکی جوانی بە سنوورەکە بەخشیوە.
بەنداو، مۆتەکەی زەوی و سروشت
١٧ بەنداوی گەورە و بچوک لە هەرێمی کوردستاندا هەن، نزیکەی ٥٠ بەنداوی دیکەش دیزاینیان بۆکراوە و بەشێکیشیان لە بواری جێبەجێکردندان، ئەمەش بە لای شارەزایانی ژینگەوە جگە لە سودەکەی بە مەترسی بۆ سەر زەوی و سروشت و ئاوهەوای کوردستان لە قەڵەم دەدرێت و…
ڕاوکردن لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیادیکردووە
ساڵی ڕابردوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ۳۰۱ ڕاوچی و سەرپێچیکار دەستگیرکراون و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ش ڕاوکردن زیادیکردووە.
سلێمانی، لە ساڵێکدا ٨٠هەزار دۆنم پوشوپاوان سووتاوە
لە ساڵی ٢٠١٩دا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ٥٩٥ تۆمەتبار بە هۆی سەرپێچی ڕاوکردن و زیانگەیاندن بە ژینگە دەستگیرکراون، هەروەها بەراورد بە ساڵی پێشتر نزیکەی سێ هێندە ڕێژەی سووتانی پوشوپاوان و سروشت زیادیکردووە، بەشێوەیەک ساڵی ٢٠١٩ـە بڕی ٨٠ هەزار…
جوتیارانی شارەزوور نیگەرانن لەپشت گوێخستنیان لە لایەن حكومەتەوە
جوتیارانی شارەزوور، دەڵین: حكومەتی هەرێم کەمتەرخەمە بەرامبەر جوتیاران و پشتگوێی خستوون، داواكاریش هەرچی زووە ئەو پرۆژە یاسایەی لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی لەبەرژوەندی جوتیاران پەسەند و جێبەجێ بکرێت.
لە زینی وەرتێ و باڵەکایەتی بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ درووستکردووە
لە زینی وەرتێ و چەند ناوچەیەکی باڵەکایەتی بەفر دەبارێت و ئاستەنگی هاتوچۆ درووست بووە.
ژینگە پارێزان خواردن بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان دادەنێن
ژمارەیەك ژینگە پارێزانی باڵەكایەتی بەمەبەستی ڕزگارکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان لە برسێتی هەستاون بە دانانی خوارندن و دانەوێڵە لەسەر بەرد و دارەکانی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ئەوەی ژیانی ئاژەڵ و باڵندەکان پارێزراوبێت.
مەترسی گازی كیمیایی لەسەر هەڵەبجە ماوە؟
كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، ڕایدەگەیەنێت تائێستا ٦ ژێر زەمین لە هەڵەبجەدا ماون کە كاریگەری گازی كیمیایان لەسەر ماوە، ئەوەش مەترسی بەردەوامە لەسەر هاوڵاتیان، پێچەوانەی ئەوەش جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت: "تائێستا هیچ شتێكمان…