جۆری گەڕان

كۆی بابەتەكان

داگیرکەران ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی منبج بەردا

ناوەندی هەواڵەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی کوردان و هەموو ڕێ و ڕێبازێک تاقیدەکەنەوە، لەو چوارچێوەشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ڕۆژئاوای منبجیان سووتاند. دەوڵەتی داگیرکەری…

ڕێگایەکی سەرەکی لە ناوچەیەکى هەرێم دادەخرێت

ناوەندى هەواڵەکان بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ بڵاوى کردەوە، لە كاتژمێر ٦ـی بەیانی ئەمڕۆوە تونێلی گەلی زاخۆ لە نێوان دهۆك بۆ زاخۆ بە مەبەستی كاری رێكخستن و پاككردنەوەی تونێلەكە دادەخرێت، دەشڵێن، داوا لە شۆفێران دەکەین بە مەبەستى هاتوچۆکردن ڕێگەیەکى…

مانگرتنی زیندانییان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ١٦٧ ڕۆژە بەردەوامە

ناوەندى هەواڵەکان لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٦٧ـەمین ڕۆژ و لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە. زیندانیانی سیاسیی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە…

ئەمڕۆ ٢٠٠ ڕۆژە پەدەکە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدى ڕفاندووە

ناوەندى هەواڵەکان ماوەى ٢٠٠ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسى (ڕۆژنیوز) لەلایەن پەدەکەوە، لە دەروازەی فیشخابوور بەبێ هیچ هۆکارێک ڕفێندراوە و تا ئێستاش بێسەروشوێنە، لەوکاتەوە ڕێگە نادرێت پارێزەرانى چاویان پێ بکەوێت. سلێمان ئەحمەد…

مامۆستایەکی ئاینی: دەسەڵاتی هەرێم هاوڵاتییانی لە هێرشە درۆنییەکان نەپاراستووە

گەرمیان هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بە هەموو ڕێ و ڕێبازێک لەدژی گەلی کورد بەردەوامە و بەهۆی بێدەنگی حکومەتى هەرێم و بەغداش ئەو هێرشانە زیاتر بوون، مامۆستایەکی ئاینیش دەڵێت: پێویستە یەکڕیز بین و خاک و نیشتیمانی خۆمان بپارێزین، چونکە…

ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار ٩٩ ڕۆژە بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان ٩٩ ڕۆژە، ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا بەردەوامە، ئەمڕۆ خوێندکارانی زانکۆ سەردانی چالاکییەکەیان کرد و گوڵی ڕەشیان لەبەردەم وەزارەت دانا. ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژین و دوو…

پۆلیسی زاخۆ: بەهۆی هەڵەیەکەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ سەرقاڵی چاککردنی ئۆتۆمبێلەکەی بووە و لەو کاتەدا شۆفێرێک بە هەڵە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی جوڵاندووە و پیاوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا گیری خواردووە و گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی…

کۆنگرەی تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان دووەمین کۆنگرەی تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیک، لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران و جەخت لە تێکۆشان کرایەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان. لە هۆڵی سەردەم لە ساری حەسەکەی ڕۆژئاوای…

داگیرکەران جارێکی تر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژئاوایان سووتاند

ناوەندی هەواڵەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئامانجی سووتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژئاوا، لە گوندە داگیرکراوەکانی نزیک لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی، ئاگریان لە دەغڵ و دانی هاوڵاتییان بەردا. ئەم ئێوارەیە جارێکی تر، دەوڵەتی…

لە دێرەزوور ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە

ناوەندی هەواڵەکان قەسەدە ڕایگەیاند لە شاری شحێلی هەرێمی دێرەزوور ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، لە شاری شحێل لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو…