کۆکردنەوەی واژۆ دژی داگیرکاریی بەردەوامە

کۆکردنەوەی واژۆ لەلایەن گەنجانەوە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەدا لە چەمچەماڵ و هەورامان هاوڵاتیان واژۆیان دژی داگیرکاریی کرد.
لە چوارچێوەی کەمپەینی “لە پێناو کوردستانێکی یەکگرتوو و ئازاد فاشیزم و داگیرکاری بڕوخێنە”، ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجانی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و گوندەکانی هەورامان، بۆ دەکردنی سوپای تورکی داگیرکەر واژۆیان کۆکردەوە.

شەوی ڕابردوو گەنجان لە چەمچەماڵ لێدوانێکیان دەربارەی چالاکییەکەیان داو دواتر لە کۆڵان و پارک و بازاڕدا دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆکرد و ٣٠٠ واژۆیان کۆکردەوە و بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.
لەسەر ناوی ژنانی گەنج ئاڤان محەمەد قسەیکرد و باسی لەوە کرد، ئەوان بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر واژۆ کۆدەکەنەوە، داواشی کرد چیتر حکومەتەکانی هەرێم و عێراق دژی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن.

هەروەها لەلایەکیترەوە و لە گوندەکانی دەڤەری هەورامان و شوێنە گەشتیارییەکان گەنجا نواژۆ کۆدەکەنەوە و بەردەوامیی بە چالاکییەکەیان دەدەن.

ڕێکان جەنگی گەنجێکە و لەسەر داگیرکارییەکان وتی، نیگەرانن لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هەروەها داوای یەکدەنگی گەلی کورد و لایەنەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی کرد.

س.ح

Comments are closed.