ئەمڕۆ مووچەى مانگى ئادارى ٢٧ شوێن دابەش دەکرێت

ناوەندى هەواڵەکان

ڕۆژى ٥ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى٣ـی ئەمساڵى بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ مووچەى ٢٧ شوێن دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ٥ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى ٣ـی ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ مووچەى هەریەکە لە وەزارەتەکانى پەروەردە، داد، ئەوقاف، پلاندانان، بازرگانى، سامانە سروشتیەکان، کشتوکاڵ، شارەوانى، ئاوەدانکردنەوە، ڕۆشنبیرى، کارەبا، خوێندنى باڵا، کاروبارى شەهیدان، دابەش دەکرێت.

هەربەپێى ڕاگەیەندراوە، ئەمڕۆ مووچەى مانگى ئادارى دیوانى چاودێرى دارایی، دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە، لیواکان، ئەنجومەنى ئاسایش، دەزگاى ئاسایش، بەرگرى فریاکەوتن، زێرەڤانى، یەکەکانى ٧٠ و ٨٠، دام و دەزگا نەوتیەکان، سەرۆکایەتیەکانى پەرلەمان، هەرێم، ئەنجومەنى وەزیران و ئەنجومەنى دادوەرى دابەش دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى ٣ـی ئەم مانگە حکومەتى عێراق مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نارد.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر بەرپرسانى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان باسیان لەوەدەکرد، هەموو ٢٥ـی مانگێگ دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام لەماوەى حەوت مانگدا تەنها سێ موچەیان بەو پارە دابەشکردووە، کە عێراق دەینێرێت.

ئـ.م

Comments are closed.