بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بەشێوەى کاش خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٨ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٣٣٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٤٠ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٨ ملیۆن ١٢٠ هەزار و ٣٣٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٨ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٣٣٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٤٠ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٨ ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٣٣٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.