ناوەندی هەواڵەکان
لە ئەنجامی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ڕیبەر ئۆجالان، دەستپێشخەری ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لە سووریا، ئامادەکاری ناردنی ٣ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار واژۆ دەکات بۆ یەکێتی ئەوروپا و دەشێڵێن: ئامانجی سەرەکی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە.
قۆناغی دووەمی هەنگاوی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا تا ئێستا ٣ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار واژۆ کۆکراوەتەوە، دەستپێشخەری ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لە سووریا، ئامادەکاری واژۆکان دەکات بۆ یەکێتی ئەوروپا.
ئەم هەڵمەتە لە ١٠ـی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣ەوە بە بەشداریی لە ٧٤ وڵاتەوە و بە پێشەنگایەتی دۆستانی گەلی کورد و بە بەشداریی پارێزەران، نووسەر، چالاکوان، سیاسی و کەسایەتی ڕۆشنبیر دەستی پێکرد، ئەم هەنگاوە تا دێت گەشە دەکات و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، دوای چوار ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەو هەنگاوە، لە ١٤ـی تشرینی یەکەمەوە، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداریی چالاکییەکە بوون، لە پڕۆسەی هەنگاوەکەدا توێژینەوە و چالاکیی زۆر گرنگ ئەنجامدراوە.
قۆناغی دووەمی هەنگاوەکە لە ١٥ـی شووبات بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ڕێپێوانێکی گەورە لە شاری کۆڵن دەستی پێکرد و بە چەندین هەڵمەت و چالاکی جیاواز بەردەوام بوو، هەڵمەتەکە لە ٤ـی نیسان کۆتایی هات، ئامانج لەم هەڵمەتە کۆکردنەوەی ٣ ملیۆن واژۆ بوو.
بەڵام کۆی گشتیی ٣ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار واژۆ کۆکرایەوە، ئیتر دۆسییەی ڕێبەر ئاپۆ وەک دۆسیەیەکی جیهانی دەبینرێت، وەک خۆیان دەڵێن، دەستپێشخەرییەکە لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان بە ڕێگای دیپلۆماسی واژۆ کۆکراوەکان بنێردرێت بۆ یەکێتی ئەوروپا و بۆ ئەو مەبەستە لیژنە پێکهێنراوە، ئامانجی سەرەکی تەنیا شکاندنی گۆشەگیریی نییە، بەڵکوو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، وەک دەستپێشخەریی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین.
ب. ق
Comments are closed.