لە حەسەکە ٣٨ تۆمەتباری سەر بە چەتەکانی داعش دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە، هێزەکانمان ٣٨ تۆمەتباری سەر بە چەتەکانی داعشیان لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد، دەشڵێن: دەستمان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو چەتانەدا گرتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات قەسەدە، لە بارەی دەستگیرکردنی شانەیەکی سەربە چەتەکانی داعشەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ٣٨ تۆمەتباری سەر چەتەکانی داعشیان لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا دەستگیرکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستمان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو چەتانەدا گرتووە.

ڕ.ش

Comments are closed.