گەشتە ئاسمانییەکانی ئیمارات دەستی پێکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمپانیاکانی “هێڵی ئاسمانی ئیمارات” و “فلای دوبەی” لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە، گەشتی فڕۆکە گەشتیاریەکانمان ئاسایی بووەتەوە، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بوو لە سەرجەم وڵاتدا بەهۆی لافاوەوە ڕاگیرابوون.

کۆمپانیاکانی “هێڵی ئاسمانی ئیمارات” و “فلای دوبەی”، لە بارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئیمارات ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو دوو کۆمپانیایەدا هاتووە، گەشتی فڕۆکە گەشتیارییەکانمان ئاسایی بووەتەوە، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەرجەم وڵاتدا بە هۆی لافاوەوە ڕاگیرابوون.

هێڵەکانی ئاسمانی “ئیمارات و فلای دوبەی” ڕایانگەیاندووە، گەشتەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی دەستپێکردووەتەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بارانی بەخوڕ بووەتە هۆی درووستبوونی لافاوێکی تووند لە سەرانسەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر تیم کلارک بەرپرسی هێڵی ئاسمانی ئیمارات ڕایگەیاندبوو، بەهۆی زریان و لافاوەوە لە هەفتەی ڕابردوو نزیکەی ٤٠٠ گەشتی هێڵی ئاسمانی کۆمپانیاکانی دوبەی ڕاگیراون و چەند گەشتێکی دیکەشی دواخراون.

ڕ.ش

Comments are closed.