ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ ڕۆژى ڕۆژنامەگەرى کوردییە

ئەمڕۆ سەرۆکی دەوڵەتى داگیرکەری تورک سەردانى عێراق و دواتر هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی ۆركشۆپێك لە زانكۆی كۆیە بەناونیشانی ڕۆژنامەگەریی کوردی و کاریگەری بەسەر زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوە دەچێت.

 کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە کەرکووک، تەڤگەری ئازادیی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت دژبە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و ئەو پیلانگێرییەی دژی کورد دەکرێت.

لە یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەران و ڕۆژنامەنوسان و مامۆستایانی زانکۆ، پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی سیمپۆزێۆمێکی تایبەت ڕێکدەخات چالاکییەکە کاتژمێر ١١ لە پەیمانگای برایت لە گەڕەکی تاڤگە بەڕێوە دەچێت.

دەستەی پارێزگاری سەروەری نیشتمان بە مەبەستی رەتكردنەوەو بەرەنگار بوونەوەی هەرەشەكانی لەشكركێشی توركیاو سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان کاتژمێر ١ـی دوانیوەڕۆ لەبەردەم ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسلێمانی گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن و بەیاننامەیەک دەخوێندرێتەوە.

ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە .

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ماوەى ١٨١ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

Comments are closed.