کۆریای باکوور مووشەکێکی بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ژاپۆن بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بە ئاڕاستەى دەریای ژاپۆن تاقیکردەوە و تا ئێستاش نازانرێت تایبەتمەندییەکانی ئەو مووشەکە چین، دەشڵێن، پێدەچێت موشەکەکە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەمان کەوتبێتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ژاپۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بارەی تاقیکردنەوەى موشەکێکى بالیستى لەلایەن کۆریاى باکور بە ئاڕاستەى وڵاتەکەیان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بە ئاڕاستەى دەریای ژاپۆن تاقیکردەوە و تا ئێستاش نازانرێت تایبەتمەندییەکانی ئەو مووشەکە چین.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێدەچێت موشەکەکە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەمان کەوتبێتە خوارەوە.

جێگای ئاماژەیە لە دوێنێوە ئەمە دووەمین جارە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەکى ئەنجام دەدات.

ڕ.ش

Comments are closed.