ئیبراهیم ڕەئیسی: ئەنجوومەنی ئاسایش شكستی هێناوە لە ڕاگرتنی شەڕی غەزە

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ سەرۆكی ئێران گەیشتە پاكستان و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانى ئەو وڵاتە كۆبووەوە و تێیدا هێرشی كردە سەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و وتی، ئەو ئەنجوومەنە بەرپرسیارێتی خۆی لە دەستدرێژییەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لە ئەستۆ ناگرێت، هەربۆیە شكستی هێناوە لە ڕاگرتنی شەڕی غەزە.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ شێهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكانماندا لەگەڵ شێهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان بڕیارماندا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێش ببەین، هەوڵەكانمان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە پەرەپێبدەین و هەردوولامان لەوبارەوە هاوڕاین.

دەشڵێت، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان شكستی هێناوە لە كاركردن بۆ وەستاندنی شەڕ لە كەرتی غەزە.

هەروەها، سەرۆك وەزیرانی پاكستان ڕایگەیاند، ئێمە و ئێران نیگەرانین لەبارەى كۆمەڵكوژی دانیشتوانی غەزە.

بڕیارە ماوەی سەردانەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران بۆ پاكستان دوو ڕۆژ بخایەنێت و سەردانی چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە بكات، بڕیارە چەندین كۆبوونەوە و چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی پاكستان ئەنجام بدات.

هـ.ئ

Comments are closed.