گەنجانی کۆبانێ بۆ پشتیوانی باشووری کوردستان ڕژانە سەر شەقام

ناوەندی هەواڵەکان

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج لە کانتۆنی فورات، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و خیانەتی پەدەکە، ڕژانە سەر شەقامەکان و کەژاوەی ئۆتۆمبێلیان ئەنجام دا.

گەنجانی کانتۆنی فورات لە شاری کۆبانێ، بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و خیانەتی پەدەکە، کەژاوەی ئۆتۆمبێلیان ئەنجام دا،

لە چالاکییەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکەیان بەرز کردەوە، بە درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بژی بەرخۆدانی گەریلا” و “بمرێ خیانەت” بەردەوام بوون.

گەنجان دووپاتیان کردەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری ماڵی بارزانی دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات و لە دژی ئەمەش بانگەوازی بەهێزکردنی تێکۆشانیان کرد.

ب.گ

Comments are closed.