ناوەندی هەواڵەکان
کەجەدەکە-ئە سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی لەلایەن پۆلیسى بەلجیکاوە بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێن، گەلەکەمان بۆ خاوەنداری لە دەنگ و ئیرادەی خۆیان دەبێت دەستبەجێ بکەونە جموجۆڵ.
کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا – کەجەدەکە-ئە سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی لەلایەن پۆلیسى بەلجیکاوە ڕاگەیەندراوێکى بەپەلەی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەدا هاتووە، لە دژی هەوڵەکانی بێدەنگکردنی ڕاگەیاندنی ئازاد، ئێمە داوای خاوەنداری لە کەناڵەکانمان دەکەین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی دەنگ و چاوی گەلی کوردن، پۆلیس لە نیوەشەودا، هەڵیکوتایە سەر لە بەلجیکا و گەمارۆیان دا.
باس لەوەشکراوە، دەوڵەتی بەلجیکا، کە لە ناوەڕاستی ئەوروپا بانگەشەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکات، هەڵیکوتایە سەر کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی، کە دەنگی گەلی کوردن، ئێمە ئەو هەڵکوتان و گەمارۆدانە شەرمەزار دەکەین.
ئەوەش هاتووە، داوا لە دەوڵەتی بەلجیکا دەکەین، کە دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو هەڵوێستە نادیموکراتیەی ببێت، کە دەیەوێت ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی بترسێنێت، کە لەلایەن گەلی کورد و ملیۆنان مرۆڤەوە تەماشا دەکرێن.
لە کۆتایدا دەڵین، داوا لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداری لە دەنگ و ئیرادەی خۆیان بکەن، دەستبەجێ بکەونەخۆ و بۆ خاوەنداری لە کەناڵەکانیان بکەونە ئامادەباشیەوە، ئێمە داوا لە گەلەکەمان لە ئەوروپا دەکەین کە بۆ خاوەنداری لە ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی دەمودەست بکەونە جوڵەوە.
ب. ق
Comments are closed.