بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک بەریتانیا بە ١١٠ سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە نۆکەندی ئینگلیز بەلەمێکی کۆچبەران بە ١١٠ سەرنشینەوە ژێر ئاوکەوت، دەشڵێن، بەهۆى ڕووداوەکەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەبارەى ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران لە نزیک بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکى بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ لە نۆکەندی ئینگلیز بەلەمێکی کۆچبەران بە ١١٠ سەرنشینەوە ژێر ئاوکەوت.

 دەشڵێن، ئەو پەنابەرانە بە مەبەستی پەڕینەوە لە سنووری وڵاتی فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بە ڕێکەوتون.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و تیمەکانى فریاکەوتن چونەتە ناوچەى ڕووداوەکە.

ڕ.ش

Comments are closed.