فیدراسیۆنی زیندانییان: هێرشەکانی سەر ستێرک  و مەدیا خەبەر ئیدانە دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

فیدراسیۆنی زیندانییانی سیاسیی کوردستان، هێرشەکانی پۆلیسی بەلجیکا بە توندی ئیدانە و مەحکوم دەکات، هاوکات ڕایگەیاند، پشتگیری تەواوی میدیای ئازاد و ئازادیی بیروڕا و ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەین.

لەبارەی هەڵکوتانە سەر ‘ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر’ لەلایەن پۆلیسی بەلجیکاوە، فیدراسیۆنی زیندانییانی سیاسیی کوردستان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

“جارێکی تر بەرەبەیانی(٢٣)ـی نیسانی ٢٠٢٤ پۆلیسی وڵاتی بەلجیکا هێرشیان کردە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مەدیاخەبەر، لە ئەنجامی ئەو هێرشە نامرۆڤانەی پۆلیس چەندین کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی تاڵان کراوە یا دەستی بەسەرداگیراوە تەنانەت دەرگای ژوورەکانی ناو ستۆدیۆکانیان شکاندووە.”

“هێرشی پۆلیسی بەلجیکا جگە لەوەی بەدڕەوشتیە، ڕووی ڕاستەقینەی سیستەمی سەرمایەداری بەرژەوەندخواز نیشاندەدات کە هەمیشە لەپێناو بەرژەوەندییە بازرگانیەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای فاشیست، دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.”

“ئێمە وەک فیدراسیۆنی زیندانییانی سیاسیی کوردستان، هێرشەکانی پۆلیسی بەلجیکا بەتوندی ئیدانە و مەحکوم دەکەین، هاوکات پشتگیری تەواوی میدیای ئازاد و ئازادی بیروڕا و ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەین.”

ب.گ

Comments are closed.