هاوڵاتییانی هەولێر: لایەنەکانی هەرێم بە یەکگرتوویی دەتوانن دژی داگیرکارییەکانی تورکیا بووەستنەوە

هەولێر

هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک و بە ئامانجگرتنى هاوڵاتییانى مەدەنى لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هاوڵاتییانی شاری هەولێریش دەڵێن: هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی دەگیرکەری تورک بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان و لە ناوبردنی گەلی کوردە، بۆیە پێویستە لایەنەکانی هەرێم بە یەکدەنگ و یەکگرتوو بن، بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە، ئەوەش هەر بە یەکگرتوویی ئەوان دەکرێت.

تا دێت هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتى داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بە ئامانجگرتنى هاوڵاتییانى مەدەنى  زیاتر دەبێت، تەنیا لەم مانگەدا دوو هاوڵاتیی مەدەنى بەهۆی بۆردوومانەکانەوە شەهید بوون و لە چوار مانگی ئەمساڵیشدا ١٠ هاوڵاتیی بە بۆردوومان و کردەوەى تیرۆری شەهید بوون،هەریەکە لە حکومەتى هەرێم و عێراق و لایەنە سیاسییەکان بە وشەیەک هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو هیرشانە نییە.

هاوڵاتییانی شاری هەولێر لەبارەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەرخاکی باشووری کوردستان بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێن.

فاتیح مستەفا
فاتیح مستەفا

لەم بارەیەوە فاتیح مستەفا هاوڵاتییەکی شاری هەولێرە و ئیدانەی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات و دەڵێت: ڕژێمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە ناوچەکانی باشووری کوردستان تۆپباران دەکات و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگیرێت و شەهید دەکرێن، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە تورکیا و ئەردۆغان خاکی هەرێمی کوردستان داگیر بکەن و گەلی کورد لەناوبەرن.

ئەم هاوڵاتییە وتیشی: ئەردۆغان و ڕژێمەکەی کار دەکەن بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی گەلی کورد، چونکە هیچ هۆکارێک و بیانوویەک نییە ڕۆژانە خاکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان بکرێت،  جگەلەوەش ڕۆژانە ڕۆژئاوای کوردستانیش بۆردوومان دەکرێت،  پێویستە گەلی کورد یەکگرتوو بێت لە بەرامبەر هێرش و بۆردوومنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ ئەوەی کۆتایی بهێندرێت بەم هێرشە داگیرکارییانە.

جەوهەر سەیدا هاوڵاتییەکی دیکەی شاری هەولێرە و دەڵێت: تورکیا و ئێران بەردەوام هەڕەشە و مەترسیی بوون بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان،هەمیشە لەدژی نەتەوەی کورد بوون بە یەکەوە کاریان کردووە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد ، بۆیە ڕۆژانە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێشل دەکرێت، ئەمەش جێگای قبوڵکردن نییە.

جەوهەر سەیدا
جەوهەر سەیدا

جەوهەر سەیدا باسی لەوەشکرد: دەوڵەتی تورک دژ گەلی کورد و سەربەخۆی هەرێمی کوردستانە، چونکە هەبوونی دەوڵەتی کوردی بە مەترسی لەسەر خۆی دەزانن، بۆیە دژایەتی گەلی کورد دەکات، رۆژانە خاکی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەگیرێت و خەڵک سڤیل و جوتیاران بەئامانج دەگیرێت، پێویستە یەکگرتوویی و یەکدەنگی لایەنە کوردیەکان هەبێت، بۆ ڕێگریکردن لەو هێرش و بۆردوومانانە.

دەوڵەتى داگیرکەری تورک هێرشەکانى بۆسەر خاکی هەرێم چڕکردوەتەوە و لە شارەکان و گوندەکان هاوڵاتییانى مەدەنى و وڵاتپارێزان دەکاتە ئامانج، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و دارستان و ژینگەى کوردستان دەبڕێتەوە و دەسووتێنێت، هەموو ئەمانە بە بیانووی شەڕکردن لەگەڵ گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دەکات.

هـ.ح

Comments are closed.