هەپەگە: هێرشە داگیرکارییەکان بە پشتیوانی پەدەکە بەرفراوان بووە

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی داگیرکەری کە ١٦ـی نیسان لە هەرێمی مەتینا دەستیپێکرد، بە پشتیوانی پەدەکە بەرفراوان بووە و کەوتووەتە قۆناغی نوێوە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژى سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ڕاگەیاندراوێکى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە هەرێمی مەتینا سوپای تورکی داگیرکەر لە هێرشە داگیرکەرییەکانیدا لە هێڵی گردی چارچەلەوە و بەرەو گردی شەهید دڵبرین ڕۆیشتووە، لە ٢٦ـی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کرا، دواتر بە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی داگیرکەران لە گردی شەهید ئەزدا دابەزێندران، هاوکات لە گوندی قەدیش کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەدایە حەفارە بەرەو گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا گواسترایەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سوپای تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پەدەکە، ڕێگە دروست دەکەن، هەم لە گۆڕەپانەکە جێگیر دەبن و هەمیش دەچنە سەر تونێلەکانی شەڕ، لە دۆخی هەنوکەییدا سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا لەسەر گردەکانی شەهید حەسەن، شەهید سۆرخوین، شەهید ئەزدا و شەهید دڵبرینە، بەم جۆرە هێرشە داگیرکەریەکەی لە ١٦ـی نیساندا لە هەرێمی مەتینا دەستیپێکرد، بە پشتیوانی پەدەکە بەرفراوان بوو و کەوتە قۆناغێکی نوێوە.

هەروەها لە هەفتانین، لە ٢٦ـی نیسان هێزەکانی عێراق لە گردی پیبلا، نەقەبی شابنیک و شەرانشێ جێگیر بوون، لە هەمان کاتدا سوپای تورکی داگیرکەریش لە گۆڕەپانەکانی شەهید کەندال و کەشانێ کەوتە جموجۆڵەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ٢٧ و ٢٨ـی نیسان لە لایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، بە چەکی قورس و چەکی نیو ئۆتۆماتیکی لە داگیرکەران درا.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٢٧ و ٢٨ـی نیسان گۆڕەپانی بەردەسوری هەرێمی حاجی ئۆمەران، گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ، سەری مەتینا، بێشیل و دەرگەلێی هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی گۆشینی هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، بە گشتی ١٢ جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کراون.

هەروەها ٢٧ و ٢٨ـی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی چارچەل، سەری مەتینا، شێلازێ، دەرگەلێ و گۆلکا لە هەرێمی مەتینا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.

ب. ق

Comments are closed.