هەڤاڵ ئەبوبەکر: لەگەڵ ئەوەدا نین هەڵبژاردن دوابخرێت

ناوەندی هەواڵەکان

پارێزگاری ماوەبەسەرچووى سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوای ساڵی ١٩٩٢ەوە ئەزموونێکی خراپمان هەیە لە دواخستنی هەڵبژاردن و ئێمە لە هیچ باردۆخێکدا لەگەڵ ئەوەدا نین هەڵبژاردن دوابخرێت، دەشڵێت، تاکە چارەسەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەى مەترسییەکانى سەر گەلەکەمان یەکگرتوویە و ئومێدەوارم وڵاتانی زلهێز وڵاتەکەمان نەکەنە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری ماوەبەسەرچووى سلیمانى لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دوا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، لە دوای ساڵی ١٩٩٢ەوە ئەزموونێکی خراپمان هەیە لە دواخستنی هەڵبژاردن و ئێمە لە هیچ باردۆخێکدا لەگەڵ ئەوەدا نین هەڵبژاردن دوابخرێت.

دەشڵێت، تاکە چارەسەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەى مەترسییەکانى سەر گەلەکەمان یەکگرتوویە و ئومێدەوارم وڵاتانی زلهێز وڵاتەکەمان نەکەنە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە توندی ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەین بکرێتە سەر خاکی کوردستان لە هەر ناوچەیەکدا بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى سێ ڕۆژە شاندێکى پەدەکە بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى ماوە بەسەرچووى هەرێمى کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چەندین کۆبوونەوەى بە مەبەستى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم ئەنجامداوە.

ڕ.ش

Comments are closed.