ئەمریكا یەكەمین ڕێگای گەیاندنی هاوكاری بۆ غەزە دەكاتەوە

ناوەندی هەواڵەكان

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا یەكەم وێنەی ڕێگاى دەریایی بڵاوكردەوە، كە دەکەوێتە كەناراوەكانی غەزە و بە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری بۆ خەڵكی مەدەنی لە كەرتی غەزە درووست دەکرێت، دەشڵێن، ڕێگاكە زیاتر لە ٣٢٠ ملیۆن دۆلاری تێچویەتى.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لە بارەی درووستكردنی یەكەمین ڕێگای دەریایی بۆ گەیاندنی هاوكاریی بە دانیشتووانی غەزە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە كەناراوەكانی غەزە دەستمان كردووە بە درووستكردنی ڕێگایەك بە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری بە خەڵكی مەدەنی لە كەرتی غەزە.

دەشڵێن، هاوكارییەكان لەڕێگەی كەشتییە بازرگانییەكانی قوبرسەوە بۆ ئەو بەندەرە دەگوازرێتەوە، ئاماژە بەوەشكراوە، تێچووی درووستكردنی ئەو ڕێگایە ٣٢٠ ملیۆن دۆلارە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییانی غەزە لە ئاوارەیی و برسێتیدا ژیان بەڕێ دەكەن.

هـ.ئـ

Comments are closed.