داوای كۆتایهێنان بە هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر خاکى عێراق دەکرێت

ناوەندی هەواڵەكان

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق داوا لە حكومەت دەکات، كۆتایی بە هێرش و پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بهێنێت، دەشڵیت، دەوڵەتی تورك سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات و ئاسایشی وڵاتەکەمان دەكاتە ئامانج.

خالس ئەیشوع، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە بارەی هێرش و داگیركارییەکانى دەوڵەتی تورك بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

خالس ئەیشوع ڕایگەیاند، هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاكی عێراق ئیدانە دەكەین، داوا لە حكومەتی عێراق دەکەم، كۆتایی بە هێرش و پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بهێنێت.

دەشلێت، دەوڵەتی تورك سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات و ئاسایشی وڵاتەکەمان دەكاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی عێراق ڕێگە نەدات توركیا بیانوو بۆ بەئامانجگرتنی سەروەری خاكی عێراق بهێنێتەوە.

دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچەكانی باشووری كوردستان دەكات، تەنیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا نۆ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆدروومانەكان و كردەوەی تیرۆری لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە شەهید بوون و چوار هاوڵاتییش بریندار بوون.

هـ.ئ

Comments are closed.