بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دهۆک ١٠٠ کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی لە دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین لە پارێزگاکەمان هەڵیکردووە، تا ئێستا ١٠٠ کەس تووشی تەنگە نەفەسی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئازادیی، دەشڵێت، پێنج لەوانە بەهۆی خراپی بارودۆخیانەوە لە ژێر چاودێری چڕدان.

سەگڤان دۆسکی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی لە دهۆک سەبارەت بە بارودۆخی ئەو ١٠٠ کەسەی بەهۆی خۆڵبارینەوە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکە بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

سەگڤان دۆسکی ڕایگەیاندووە ، بەهۆی ئەوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین لە پارێزگاکەمان هەڵیکردووە، تا ئێستا ١٠٠ کەس تووشی تەنگە نەفەسی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێنج کەسیان بەهۆی خراپی باردۆخیانەوە لە ژێر چاودێری چڕدان.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نەخۆشی زیاتر سەردانی نەخۆشخانەکەمان بکەن.

ڕ.ش

Comments are closed.