“هیچ ڕێگایەک نییە بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان”

ناوەندی هەواڵەکان

عەلى حەمە ساڵح ڕایگەیاند، هیچ ڕێگایەک نییە بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان، دەشڵێت، نەمانی کورسییەکانی کۆتای تورکمان غەدر نییە، دادپەروەرییە، زوڵمێک بوو لە دەنگدەری کورد دەکرا، چونکە بە ١٩٤ دەنگ دەبونە پەرلەمانتار، بەڵام کوردێک بە ١٥ هەزار دەنگ دەبووە پەرلەمانتار.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە نەمانی کورسی کۆتاکان بەم شێوەیە زانیارى خستووەتەڕوو.

عەلی حەمە ساڵح
عەلی حەمە ساڵح

عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، نەمانی کورسییەکانی کۆتای تورکمان غەدر نییە، دادپەروەرییە، زوڵمێک بوو لە دەنگدەری کورد دەکرا، چونکە بە ١٩٤ دەنگ دەبونە پەرلەمانتار، بەڵام کوردێک بە ١٥ هەزار دەنگ دەبووە پەرلەمانتار، دەشڵێت، هیچ ڕێگایەک نییە بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان.

ئاماژەى بەوەشکرد، پێکهاتەکان هەموو کورسییەکانیان دەخستە خزمەت پارتی و هەرگیز پرۆژەیان نەبووە بەرگری لە مافی خۆیان بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ٢١ـی شووباتی ئەمساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارماندا هەرێمى کوردستان دابەش بکرێت بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردندا و هەروەها، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان بۆ ١٠٠ ئەندام کەمکرایەوە، بەوەش کۆتای پێکهاتەکان هەڵوەشێندرایەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.