ڕێواز فایەق: پێداگرین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە ڕایگەیاند، پێداگرین لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، دەشڵێت، پابەندین بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە، کە بڕیار دراوە “هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

ڕێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمەوە، بۆ میدیاکانی حزبەکەی دوا.

ڕێواز فایەق ڕایگەیاندووە، پێداگرین لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا .

ئاماژەى بەوەشکردووە، پابەندین بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە، کە بڕیار دراوە “هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

بڕیار وایە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام پەدەکە لە هەوڵدایە کە هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، وەک بەشێک لە سەرکردەکانیانیش ڕایانگەیاندووە، پەدەکە بەشداری نەکات ناهێڵێت سندووقی دەنگدان لە هەولێر و دهۆک دابنرێت.

ب. جـ

Comments are closed.