شانۆی تاوانی كوشتن لەبەردەم زانكۆی هەڵەبجە نمایشكرا

هەڵەبجە

شانۆی “تاوانێکیی كوشتن” لە بەردەم زانكۆی هەڵەبجە نمایشكرا بە ئامانجی ئاشناكردنی خوێندنكاران بە تاوانەكانی كوشتن و تێكەڵكردنی زانكۆش لەگەڵ خەڵكدا كە چۆن تیمەكانی تەندرووستی و پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر ڕوداوەكان دەكەن، ئەرك و بەرپرسیارێتیەكان چۆنە لەو ڕووداوانەدا.

ئەمڕۆ بەشی یاسای زانكۆی هەڵەبجە شانۆیی تاوانێكی كوشتن، لەبەردەم كەمپی سەرۆكایەتی زانكۆ ئەنجامدا بۆ وشیاركردنەوە و تێگەشتنی خوێندنكاران لەو ڕووداوانەی كە ڕوو دەدەن، لێكۆڵینەوەكان چۆن ئەنجامدەدرێن.

ئاوارە حسێن
ئاوارە حسێن

د. ئاوارە حسێن سەرۆكی بەشی یاسا و كارگێڕی لە زانكۆی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەم شانۆیە ئەمڕۆی خوێندنكارەكانمان بە ئامانجی ئاشناكردن و باشتر تێگەشتنیان لەناوەڕۆكی بابەتەكانە، بە باشمان زانی وانەكانمان بەشێكی بەشێوەی كرداری ئەنجامبدەین.

وتیشی: ئەمڕۆ پاش سێ‌ مانگ ئامادەكاریی بۆشانۆی تاوانێكی كوشتن هەستاین، بەهاوبەشی پۆلیس و تەندرووستی هەڵەبجە، بۆ ئەوەی خوێندنكارەكان بابەتەكانیان بە كرداری لەبیر نەچێتەوە باشتر لەوانەكانی كوشتن و تاوانەكان تێبگەن، كە چۆن لێكۆڵینەوەكان لەلایەن پۆلیسەوە بەشێوەی یاسایی دەكرێت لەسەر ئەو ڕوداوانە.

لای خۆشیەوە دکتۆر مەهاباد كامیل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی: دەبوو شانۆییەكە لە شوێنێكی گشتگیر و  قەرەباڵغتر بكرایە،

مەهاباد كامیل
مەهاباد كامیل

بۆ ئەوەی لای هەموان ڕوونبووایەتەوە ئەركی یاسای تیمەكانی پۆلیس و تەندرووستی ئێجگار قورسە، كە هەمووان بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ هەرتاوانێكدا بكەن.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجۆرە شانۆییانە تێكەڵبوونی زانكۆیە لەگەڵ تیمەكانی تەندرووستی و ئاسایش و پۆلیس، كە هەموان پێكەوە هەماهەنگبن، ئەو شانۆییانەش ئەركی زانكۆیە، چونكە زانكۆ تەنها ئەركی ئەوەنیە لەهۆڵەكانی خوێندن وانەكان بخوێنرێت، بەردەوام شانۆگەری دەكەین بۆ تێگەشتنی خوێندكارەكانمان بەشێوەیەكی فراوانتر.

هـ.ح

Comments are closed.