ناتانیاهۆ: کۆتایی بە جەنگ ناهێنین

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگربەست هەبێت یان نا، پرسی ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکان هەبێت یان نا، ئێمە هەر دەچینە ڕەفحەوە تا ئۆپەراسیۆن لە دژی حەماس ئەنجام بدەین، دەشڵێت، تا ئامانجەکانمان بە دەست نەهێنین کۆتایى بە جەنگ ناهێنین.

بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە راگرتنی جەنگ و نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر شاری ڕەفحی باشووی کەرتی غەزە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، ، ئاگربەست هەبێت یان نا، پرسی ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکان هەبێت یان نا، ئێمە هەر دەچینە ڕەفحەوە تا ئۆپەراسیۆن لە دژی حەماس ئەنجام بدەین، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئامانجەکانمان بە دەست نەهێنین کۆتاى بە جەنگ ناهێنین.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

Comments are closed.