سوودانى لەبارەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم هەڵوێستى خۆى ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گرنگە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لە ژێر ڕۆشنایی کۆدەنگی سیاسیدا بێت، دەشڵێت، پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بکەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، گرنگە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لە ژێر ڕۆشنایی کۆدەنگی سیاسیدا بێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمسال هەڵبژرادنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نیە لە بارەی دواخستنیەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.