لە قودس هاوڵاتییەكی تورك كوژرا

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ لە شاری قودسی فەڵەستین هاوڵاتییەكی تورك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر دوو سەربازی ئیسرائیل، چەند چەقۆیەكی لە سەربازێك دا و دواتر لەلایەن سەربازەكەوە بە فیشەك ئەو هاوڵاتییە توركە كوژرا.

میدیا عەرەبییەكان گرتەی ساتی هێرش و كوشتنی هاوڵاتییەكی تورك بە ناوی حەسەن سكلانان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاو كردووەتەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك، کە میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ لە شاری قودسی فەڵەستین هاوڵاتییەكی تورك بە ناوی حەسەن سكلانان بەچەقۆ هێرشی كردە سەر دوو سەربازی ئیسرائیل، چەند چەقۆیەكی لە سەربازێك دا و برینداری كرد، دواتر لەلایەن سەربازەكەوە بە فیشەك ئەو هاوڵاتیە توركە كوژرا.

لە هەواڵى ئەو میدیایانەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییە توركە خەڵكی شاری ئوورفایە و بە مەبەستی گەشتکردن چووتە قودس.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە شەڕ و ململانێ لە نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە، لە ئەنجامدا بە هەزاران هاوڵاتیی بوونەتە قوربانی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

هـ.ئـ

Comments are closed.