ڕۆژنامەیەکى عێراقى: کورد و عەرەب لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتن

ناوەندی هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لەناو یەنەکەوە بە ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی ڕاگەیاندووە، کورد و عەرەب لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتون بەشێوازێک ئەو پۆستە دوو ساڵ لاى یەنەکە دەبێت و دوو ساڵەکەى دیکەش لاى عەرەب دەبێت، دەشڵێت، بەپێی ئەم ڕێککەوتنەکە پێکهاتەی تورکمان لە وەرگرتنی ئەم پۆستە دوور دەخرێتەوە.

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زارى سەرچاوەیەک لە ناو یەنەکەوە بڵاوى کردەوە، کورد و عەرەب لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتون بەشێوازێک ئەو پۆستە دوو ساڵ لاى یەنەکە دەبێت و دوو ساڵەکەى دیکەش لاى عەرەب دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەشکردووە، بەپێی ڕێککەوتنى نێوان کورد و عەرەب پێکهاتەی تورکمان لە وەرگرتنی ئەو پۆستە دوور دەخرێتەوە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە ئێستادا کێشە ئەوەیە پێکهاتەی کورد و عەرەب کامیان دوو ساڵی یەکەم پۆستەکەیان بەردەکەوێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەچووە و کورد لە کۆی ١٦ کورسی ٧ کورسی لە ئەنجوومەنى پارێزگای کەرکووک بەدەست هێناوە.

ڕ.ش

Comments are closed.