ئۆتۆمبێلێک لە حەسەکە تەقییەوە

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە گۆڕەپانی ئەمنیی، کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوپای سووریادایە لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری جێب تەقییەوە، دەشڵێن: بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە گۆڕەپانی ئەمنی، کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوپای سووریادایە لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری جێب تەقییەوە.

دەشڵێن، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە ناوى ئەبو حەیدەرە برینداربووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

باس لەوەشکراوە، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە گەمارۆیەکی چڕی هێزە ئەمنییەکانی لەسەرە نەتوانراوە زانیاری زیاتر لەبارەى ڕووداوەکەوە بەدەست بهێنرێت.

 

ڕ.ش

Comments are closed.