ناوەندی هەواڵەکان
لە دوێنێوە سووڕانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریی بە بەردەوامی و بە نزمی، بەسەر کامپی پەنابەرانی مەخمووردا تا ئێستا بەردەوامە، کە نازانرێت هی چ وڵاتێکە.
لە بەرەبەیانی دوێنێوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریی بە نزمی و بە بەردەوامی بە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخووردا دەسوڕێتەوە.
سووڕانەوەی فڕۆکەکە هەتا ئێستاش بەردەوامە و لەلایەن خەڵکەوە دەنگی دەبیسترێت، هەروەها نازانرێت کە فڕۆکەی چ دەوڵەتێکە، بەڵام بە پێی ئەوەی تەنها بەسەر کامپەکەدا دەسووڕێتەوە وا گومان دەکرێت هی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زۆرجار کامپی مەخموور، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە چەکی دەوڵەتی تورک بۆردوومان کراوە و لە ئەنجامدا چەندین شەهید و بریندار هەبوون.
ب. ق
Comments are closed.