عەرەبی هاوردە ڕێگریی لە جوتیارانی کورد دەکات بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان بدوورنەوە

کەرکووک

لەگەڵ پێگەشتنی بەربوومی گەنم و جۆ، جوتیارانی گوندە کوردنشینەکانی سنووری کەرکووک دەیانەوێت بەربوومەکانیان بدوورنەوە، بەڵام عەرەبی هاوردە لە سنووری گوندی پەڵکانە بە دانانی خێمە ڕێگرییان لێدەکەن.

جارێکی دیکە عەرەبی هاوردە لە سنووری گوندی پەڵکانە لە خوارووی کەرکووک، ڕێگریی لە جوتیارە کوردەکان دەکەن بەربوومە کشتوکاڵییەکانی ئەمساڵییان بدوورنەوە.

بەپێی دیمەنێک کە بە دەستی ئاژانسی ڕۆژنیوز گەشتووە، دەردەکەوێت عەرەبی هاوردە لە پەڵکانە بە دانانی خێمە ڕێگریی دەکەن جوتیارە کوردەکان کە بەربوومەکانی ئەمساڵیان بدوورنەوە.

هۆکاری ڕێگرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، لە دوای ڕیفراندۆمە شکستخواردووەکەی بارزانییەوە، ژمارەیەکی زۆر عەرەبی هاوردە ڕەوانەی سنووری کەرکووک کران، ئێستا دەڵێن، ئەو زەوییانە پێشتر ڕژێمی بەعس بە دیاری پێی بەخشیوین، لە کاتێکدا ئەو زەوییانە موڵکی هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی سنوورەکەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ٢٩ـی مانگی ڕابردوو سوپای عێراق ڕێگریی لە جوتیارانی کورد کرد کە بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان بدوردنەوە و لە گوندێکی سنووری پردێ دوو هاوڵاتیی کوردی دەستگیر کرد.

ب. جـ

Comments are closed.