بەهاى دۆلار، زێڕ و نەوت بەرزبوونەوە

ناوەندى هەواڵەکان

نرخى گرامێک زێر بە ٧٤ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى یەک هەزار دینار بەرزبوەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ١٠٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٨٣ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٩ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٤ هەزار و ٣٩٠ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣١٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٤ دۆلار و ٣٩ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٠٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٨ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ١٠٠ دینار بەرزبوەوە بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٢٦٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.