ناوەندی هەواڵەکان
بڕیاره ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێته‌وه و گفتوگۆ لەسەر درێژکردنەوەى وه‌رزی یاسادانان بکات بە مەبەستى دیاریكردنى سه‌رۆكێكى نوێ و په‌سه‌ندكردنى هەموواری یاسای بودجه‌ى گشتیى، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: تا ئه‌م ساته هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
رۆژنامه‌ی سەباحى زمانحاڵی حکومەتى عێراق بڵاوی كرده‌وه: پێشبینی ده‌كرێت له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا پەرلەمانی عێراق وه‌رزی یاسادانان بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژ بكاته‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئومێد هه‌یه حكومه‌تی عێراق به‌م نزیكانه خشته‌كانی هەمواری یاسای بودجه ڕه‌وانەی پەرلەمانی عێراق بكات.
ڕۆژنامه‌كه باسی لەوە کردووە، حکومەت كارئاسانی ده‌كات بۆ دیاریكردنی دانیشتنێك له هه‌فته‌ی داهاتوودا بە مەبەستى هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
لەوبارەیەوە یاسر حوسه‌ینى ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاندووە: تا ئه‌م ساته هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام داواكاری مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته هه‌یه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه هیوادارین هه‌فته‌ی داهاتوو پرسی سه‌رۆكی نوێى په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌رزی یاسادانان درێژده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر خشته‌كانی بودجه بگه‌ن كه بڕیاره به‌مزووانه بگات، ڕه‌نگه حكومه‌ت ئاماژه بنێرێت به ناردنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌رزی یاسادانان درێژبكاته‌وه.
ئەو پەلەمانتارە ئاشکراشی کردووە، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه له‌كاتی درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كاندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، دانیشتنه‌كه‌ش گه‌ڕی دووه‌م ده‌بێت و بۆ درێژه‌دان ده‌بێت به گه‌ڕی پێشووی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە بڕیاری دادگا لە پۆستەکەى دوورخرایەوە، لەو کاتەوە تائێستا ئەو پۆستە بە وەکالەت بە ڕێوە دەبرێت و سوونەکان نەیانتوانیوە کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری بکەن کە کۆدەنگی هەموو لایەنە سوونەکانی لەسەر بێت، ئەگەرچی ژمارەیەک کاندیدی سوونە هەبون و هەڵبژاردنیان بۆ کرا، بەڵام هێشتا گەڕی دووەمی ئەو هەڵبژاردنە بۆ کاندیدەکان نەکراوەتەوە.
هـ.ح
Comments are closed.