لە لەندەن شەهیدانی ٩ـی ئایار بەبیرهێنرانەوە

لەندەن

ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەری پژاک و کەژار، یادی شەهیدانی ٩ـی ئایار لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئێران لە لەندەن بەرز ڕاگیرا و هێڵی خیانەتی بارزانی و ڕژێمی پەت و سێدارەی ئێران شەرمەزار کران و بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشان درا.

ئەمڕۆ، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئێران لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە دەستپیشخەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک و کۆمەڵەی ژنانی ئازادیی کوردستان-کژار، یادی شەهیدانی ٩ـی ئایار بە گردبوونەوەیەک کرایەوە.

سەرەتای گردبوونەوەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان چەند پەیامێکی پژاک لەلایەن شاخەوان داڵاهۆ و کژار لەلایەن مهری ڕەزایی، نوێنەری ئەنجوومەنی گەل لە بەریتانیا، لەلایەن سۆنیا کەریمی و پەیامی کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشووری کوردستان لەلایەن شوان ئاوارە خوێندرایەوە.

لە پەیامەکاندا هێڵی خیانەتی باڕزانی شەرمەزار کرا و ئاماژەیان بەوەدا، بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان دژی سێدارە و دژی شۆفێنیزمی ڕژێمی ئێران.

لە گردبوونەوەکەدا وێرای شەرمەزارکردنی ڕژێمی ئێران، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی “ژن ژیان ئازادیی” بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی دروشم وترانەوە.

دوای دوو کاتژمێر لە بەردەوامی گردبووەنەوەکەدا، بە دروشمی “بروخێ دەولەتی پەت و سێدارەی ئێران، بروخێ سیستەمی ویلایەت فەقیە، بەلێ بۆ ئازادیی گیراوانی سیاسیی، بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی تێکۆشانی ئازادییخوازانەی نەتەوەی کورد، بژی ژن ژیان ئازادیی” کۆتایی بە گردبوونەوەکە هات.

١٤ ساڵ پیش ئێستا و لە ڕۆژی ٩ـی ئایاری ساڵی ٢٠١٠، هەریەک لە گیراوانی سیاسیی، (شیرین عەلەمهولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلیی، عەلی حەیدەرییان و چالاکوانی شیرازیی مەهدی ئیسلامییان) لە زیندانی ئەوینی تاران لەسێدارەدران.

ب. جـ

Comments are closed.