ئایا خواردنی حەبی ئیسپیرین ئەگەری توشبون بە جەڵدەى مێشک کەم دەکاتەوە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر شوان ئەبوبەکر دەڵێت، خواردنی حەبی ئیسپرین ڕۆژانە بەبێ بونی هیچ نیشانەیەکی جەڵدەی مێشک یان دڵ، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەم کردنەوەی ئەگەری توشبون بە جەڵدەی مێشک نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە زیانەکانی زیاترە بەتایبەت زیادکردنی ئەگەری توشبون بە خوێنبەربونی مێشک و ڕوکاری مێشک.

دکتۆر شوان ئەبوبەکر، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى میشک و دەمار لە نووسینێکدا ئاماژە بە مەترسییەکانى خواردنى حەبى ئیسپرین دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.

هەندێ کەس بە بێ بونی هیچ نیشانەیەکی جەڵدەی مێشک یان دڵ لە ئێستاو ڕابردودا ڕۆژانە حەبێکی ئیسپرین دەخۆن، لەو بڕوایەی ئەمە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە جەڵدە.

بەپێی توێژینەوەیەک، کە کە ساڵی ۲۰۱۹ بڵاوکرایەوە خواردنی حەبی ئەسپرین ڕۆژانە بەبێ بونی هیچ نیشانەیەکی جەڵدەی مێشک یان دڵ، هیچ کاریگەریەکی لەسەر کەم کردنەوەی ئەگەری توشبون بە جەڵدەی مێشک نییە. بەڵکو بە پێچەوانەوە زیانەکانی زیاترە بەتایبەت زیادکردنی ئەگەری توشبون بە خوێنبەربونی مێشکو ڕوکاری مێشک.

ئ.م

Comments are closed.