چالاکی “دەنگت بخە پاڵ ئازادیی” کەسوکاری زیندانییان بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

سەدان کەس بە پێشەنگایەتی کەسوکاری زیندانییان لەبەردەم زیندانی باکریکۆ چالاکی “دەنگت بخە پاڵ ئازادیی”یان ئەنجامدا و تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری.

کەسوکاری زیندانییان لە ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی کەمپەینی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” لەبەردەم زیندانی ژنانی باکریکۆ چالاکی “دەنگت بخەپاڵ ئازادی”یان ئەنجامدا.

کۆمەڵەی پشتگیری لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە و پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادیی (ئۆهەدە) و چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداربوون.

سەدان کەس بە چەپڵە و هەلهەلە ڕێپێوانیان کرد تا بەردەم زیندانی باکریکۆ، پانکارتی “بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەنگت بخەپاڵ ئازادیی” هەڵگیرا و هێلەکی “گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە”یان پۆشی، هەروەها درووشمی “ماف، یاسا، دادپەروەریی” و “ژن، ژیان، ئازادیی” بەرز کرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبووڵ موراد کالماز وتی: “بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکاری مافەکان لە تورکیا و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لە پێش زیندان چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەین”.

ب.گ

Comments are closed.