لە ئینگلتەرا ١٩یەمین فێستیڤاڵی زیلان بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

بە بەشداری سەدان کەس و بە پەیامی “لەسەر هێڵی بێریتان و زیلانان، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین”، لە ئینگلتەرا ١٩ـەیەمین فێستیڤاڵی زیلان بە جۆشێکی مەزنەوە بەڕێوەچوو.

بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ژیان لە ئینگلتەرا، ئەمساڵ لە بارەگای کەجەجە لە لەندەن ١٩ـەمین فیستیڤاڵی “ژنانی زیلان”ـی بە بەشداری سەدان کەس ئەنجامدا.

لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا تورکان بووداک بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی ژیان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ژنی کورد بە بوێری و ئایدۆلۆژییەوە وەڵامی پێویست و توندی دا بە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و داگیرکەری فاشیست.

دواتر لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورووپا قسەکرا، یادی شەهید زیلان کرایەوە و بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد”کرا.

هەروەها لە دوای وتەکان چالاکییەکە بە گۆرانی، شیعر خوێندنەوە و بەشداری کردنی گروپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی و چەندین چالاکی دیکە بەجۆشتربوو، بە دروشمەکانی “ژن ژیان ئازادی”، “شەهید نامرن” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” فێستیڤاڵەکە کۆتاهات.

ب. ق

Comments are closed.