ناوەندی هەواڵەکان
بانكی ناوه‌ندیی عێراق، چه‌ند بڕیار و ڕێنماییه‌كی نوێی له‌باره‌ی فرۆشتنی دۆلار به‌و هاوڵاتییانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن ده‌ركرد و بڕی ئه‌و دۆلاره‌ی به نرخی فه‌رمی ده‌درێت به هه‌ر گه‌شتیارێك، ده‌گاته شه‌ش هه‌زار دۆلار.
به‌پێی دوایین بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق كه له ٣٠ـی حوزه‌یراندا ده‌رچوێندراوه، فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و له ڕۆژی ١٤ـی ته‌موزه‌وه به ڕێكاری نوێ دۆلار ده‌درێت به گه‌شتیاران، كه بریتییه له وه‌رگرتنی ١٥ هه‌زار دینار له كڕیار له به‌رامبه‌ر پێدانی بڕی سێ هه‌زار دۆلار.
بانكی ناوه‌ندی ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌ردوو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین ده‌توانن له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غداد، به‌سڕه و نه‌جه‌ف دۆلار بفرۆشن به گه‌شتیاران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن ناوه‌ندی فرۆشتنی دۆلار له فڕۆكه‌خانه‌كان بكه‌نه‌وه.
هەروەها ڕوونیکردەوە، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی، ناوه‌ندی فرۆشتنی دۆلار له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غداد، نه‌جه‌ف، به‌سڕه، سلێمانی و هه‌ولێر بكاته‌وه و ده‌بێت كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو تا ١١ـی ته‌موز، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌دا بكه‌ن.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق دۆلار به نرخی ١٣٢٠ دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك ده‌دات به‌و هاوڵاتییانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن و بڕه‌كه‌ی سێ هه‌زار دۆلاره بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك، ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بێت، ئه‌وا بڕی شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌درێت به گه‌شتیار.
هـ.ح
Comments are closed.