شێرکۆ حەمە ئەمین: هاوڵاتییانى باشوورى کوردستان ڕێگە بە داگیرکارى نادەن

ناوەندى هەواڵەکان

مامۆستایەکى زانکۆ دەڵێت، کوردستان نیشتمانی ئێمەیە و دەیپارێزین، هاوکارانی داگیرکەران ئەم نیشتمانە و خەڵکەکەی دەکەنە قوربانی هەژمونگەرایی خۆیان، دەشڵیت، هاوڵاتیانى باشوورى کوردستان ڕێگە بە داگیرکارى نادەن.

شێرکۆ حەمە ئەمین مامۆستاى زانکۆ لەبارەى هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر باشوورى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە دوا.

شێرکۆ حەمە ئەمین نووسیوێتى، کوردستان نیشتمانی ئێمەیە و دەیپارێزین، هاوکارانی داگیرکەران ئەم نیشتمانە و خەڵکەکەی دەکەنە قوربانی هەژمونگەرایی خۆیان.

باسى لەوەشکردووە، داگیرکەران دێهات و خەڵکەکەی لەناو دەبەن، بە ئاشکرا دەمانکوژن و لە هەوڵی سڕینەوەی کلتوری هەزارەها ساڵەماندان.

لە کۆتاى نووسینەکەیدا ئەو مامۆستاى زانکۆیە دەڵێت، هاوڵاتییانى باشوورى کوردستان بەرەنگارن و ڕێگە بە داگیرکاری نادەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەندین ڕۆژە سوپاى تورک لە سنوورى دهۆک بنکە و بارەگا دەکاتەوە و بە هەزاران سەربازى لە سونورەکە بڵاوکردووەتەوە و داواى ناسنامە لە هاوڵاتییانى ناوچەکان دەکەن.

ئ.م

Comments are closed.