لە چەندین شاری تورکیا هێرش کرایە سەر پەنابەرانی سووری

ناوەندی هەواڵەکان

ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستانەیەی کە لە قەیسەری دژی پەنابەرانی سووریا دەستیپێکرد، شەوی ڕابردوو بۆ زۆرێک لە شارەکانی دیکەى تورکیا بڵاوبووەوە.

لە ٣٠ـی تەمموز هێرشێی ڕەگەزپەرستانە دژی پەنابەرانی سووری لە شاری قەیسەری تورکیا دەستیپێکرد، شەوی ڕابردووش ئەم هێرشە لە چەندین شاری تورکیادا بەردەوامبوو،  گروپە ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر دوکانەکانی پەنابەران و زیانیان پێگەیاندن.

هێرشی ڕەگەزپەرستانە لە قەیسەری، شارەدێى ڕەیحانلی سەر بە هاتای، بورسا، کلیس، ئەدەنە، دیلۆک، ئیزمیر و ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا، سەرەڕای ئەوەش هێرشیان کردە سەر ماڵی پەنابەران.

بەپێی زانایارییەکان، لە دێلوک پەنابەرێکی سووریان بەرچەقۆ داوە و گرتە ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، هەروەها ئەم هێرشی ڕەگەزپەرستانە تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.

ب. ق

Comments are closed.