مانگى ڕابردوو دەوڵەتى تورک ٣١ جار هێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی ڕۆژئاوا

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکای ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، لە مانگی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٣١ جار بۆردوومان و تۆپبارانی گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردووە، دەشڵێن، بەهۆى ئەو هێرشانەوە دوو هاوڵاتیی شەهیدبوون و چواری دیکە برینداربوون.

میدیاکای ڕۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە هێرش و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگی ڕابردوودا ئامارێکیان بڵاوکردەوە.

میدیاکای ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە لە مانگی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٣١ جار بۆردوومان و تۆپبارانی گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردووە.

دەشڵێن، ئەو گوندانەى لە ڕۆژئاواى کوردستان لە مانگى ڕابردوودا هێرشان کراوەتە سەر ژمارەیان ٣٣ گوند بووە و دەکەونە سنوورى کانتۆنەکانی عەفرین، منبج، جەزیرە، فورات و شەهبا.

باس لەوەشکراوە، دەشڵێن، بەهۆى ئەو هێرشانەوە دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و چواری دیکە برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ڕۆژانە چەندین پێشیلکاری مرۆیی بەرامبەر بە هاوڵاتییانیی کورد تێدا ئەنجام دەدرێت وەک کوشتن، تاڵان، دزی، دەستدرێژی، ڕفاندن.

ڕ.ش

Comments are closed.