یەكشەممە, 15 ديس 2019 – 11:46 رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
له‌ئه‌نجامی سه‌ردان وپشكنینه‌كانیان بۆ كارگه وهه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی ده‌بنه هۆی پیس بوونی ژینگه، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی كارگه‌ی سۆلاڤی بۆدروستكردنی كابینه و پلاستیك و شوشه داخست.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەت، راپۆرتی لیژنه‌كه ئه‌وه‌ی خستووەته ڕوو؛ كارگه‌ی سۆلاڤ پابه‌ندی مه‌رج ورێنماییه‌كانی ژینگه نه‌بووه، نه‌بوونی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، هه‌بوونی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك له حه‌وشه‌ی كارگه‌كه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پێداویستی سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌وكارمه‌ند و كرێكارانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن.
ئاماژه بەوەش کراوە پێشتر چه‌ندجارێك كارگه‌ی سۆلاڤ له‌كه‌موكورتییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه تا چاره‌سه‌ریان بكات و پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ژینگه‌ببێت، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له‌سه‌رپێچی بۆیه لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێشنیاریان كردووه كارگه‌كه دابخرێت و نه‌كرێته‌وه تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
ش.ف