یەكشەممە, 29 ديس 2019 – 11:13 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ملازم فەرمان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئامارەكانی ساڵی ٢٠١٩ سنوورەکانی ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکەی ئەمساڵ، لەڕێگەی بەش و بنكەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی هەڵەبجەوە، توانراوە ١٢١ كەسی سەرپێچیكار دەستگیر بكرێت و ئەوەشیان بە زیادبوونی تاوانەکان و دەستگیرکردنەکان بە دوو هێندە ناوهێنا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ٥٠ باڵندەی زیندو دەستی بەسەردا گیراوەو گەڕێنراونەتەوە ناو سروشتم هەروەها ٢٨ ئامرازی گواستنەوە وەک ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل دەستی بەسەرداگیراوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوە ماسیدا دەستگیراوە بەسەر، ٣٢٠ تۆڕی ڕاوكردنی ماسی، ٦٠١ كیلۆ ماسی، دواتر لە زیادكردنی ئاشكرادا بە بڕی یەك ملیۆن و ٥٤٥ هەزار دینار فرۆشراوەتەوەو پارەكەی خراوەتە سەر داهاتی گشتی حكومەت.
دەربارەی سووتانەکان کە ئەمساڵ “٢٠١٩” زۆرترین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا، لە ئامارەکەدا هاتبوو: لە وەرزی بێ بارانیدا بڕی ٢٠ هەزار دۆنم پوشوپاوان سووتاوەو زیانێكی زۆری بەناوچە دارستانییەكان و ژینگەی سنوورەکە گەیاندووە، ئەوانەشی لەسەر ڕووداوەکان دەستگیرکراون، لە لێکۆڵینەوەدان، کە دادگا بڕیاری بەند كردن یان غەرامەكردنیان دەدات.
س.ح